توڵبارێكی بچوك بۆ زانینی كه‌ش و هه‌وای شاره‌كه‌ت
نێردراوه له‌لایه‌ن حازم جاف
یه‌كێك له بواره زۆر گرنگه‌كانی ژیان زانینی كه‌ش و هه‌وای وڵاته‌كه‌ته، هه‌رچه‌ند ئێمه له كوردستان كه‌متر ئه‌توانین به ده‌قیقی كه‌ش و هه‌واكه‌مان بزانین چونكه كه‌م سایت و به‌رنامه ناوی شاره‌كانی كوردستانی تیایه. به‌ڵام ئێمه ئه‌مجاره به‌رنامه‌یه‌كمان بۆ ئاماده كردوون كه‌ده‌بێته توڵبارێك له‌سه‌ر ئیسكپلۆره‌ری ئینته‌رنـێته‌كه‌ت و زۆر به ئاسانی شاره‌كانی كوردستانی تێدایه.
یه‌كێك له خزمه‌تگوزارییه‌كانی سایتی (www.accuweather.com) بریتی یه له‌پڕۆگرامێك كه (تول بارێكی) بچووك كه دوای دابه‌زاندنی له‌ناو كۆمپیوته‌ره‌گه‌ت له (ئینته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ر) زیاد ده‌كات، كه راسته‌وخۆ زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی كه‌ش و هه‌وای ئه‌و شاره‌ت پێ ده‌دات كه خۆت ده‌ستنیشانی ده‌كه‌یت، هه‌ر له پله‌ی گه‌رما و خێرایی با و رادده‌ی شێ و ... هتد.
جێی ئاماژه پێ كردنه كه سایتی (www.accuweather.com) به یه‌كێك له سایته هه‌ر گه‌وره‌كانی جیهان داده‌نرێت له بواری خزمه‌تگوزرای كه‌ش و هه‌وای جیهان، له‌م سایته‌دا ده‌یان خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر به‌رچاو ده‌كه‌وێت له بواری كه‌ش و هه‌وادا.
بۆ دابه‌زاندنی (تول بار)ه‌كه لێره كلیك بكه
بۆ دابه‌زاندنی پڕۆگرامی زیاتر ده‌رباره‌ی كه‌ش و هه‌وا ئه‌م لیتكه كلیك بكه
http://www.accuweather.com/downloadcenter.asp