گه‌نج و دیارده‌ی شه‌رمنی
گه‌نجێك: شه‌رمنی ده‌بێته هۆی لاوازكردنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ
بێگومان شه‌رم ئه‌و مۆته‌كه ترسناكه‌یه كه زۆرجار به‌رۆكی گه‌نجانی گرتووه و له‌گه‌نجدا ده‌بینرێت و هه‌روه‌ها زۆر نیشانه‌ی دیاریكراو هه‌یه وه‌كو به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و عاره‌قه‌كردن و ده‌ستله‌رزین و ته‌ته‌ڵه‌كردنی زمان و خێرالێدانی دڵ
و دیارده‌ی شه‌رمكردن له‌لای گه‌نجان دیارده‌یه‌كی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه كه زۆرجار تووشی گه‌نجه‌كان ده‌بێت ئه‌مه‌ش وا له‌گه‌نج ده‌كات بڕوای به‌خۆی نه‌مێنێت و هه‌میشه مرۆڤێكی گۆشه‌گیر بێت و هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه به‌ته‌نها بژیت و تێكه‌ڵاوی كه‌سانی تر نه‌بێت و شه‌رم دایده‌گرێت.
لێره‌دا شه‌رم ده‌بێته هۆی رووخانی هه‌موو ئه‌و هیواو ئاواتانه‌ی كه له‌خه‌یاڵی خۆیدا وێنای بۆ كێشابوو، هه‌روه‌ها شه‌رمكردن دوور كه‌وتنه‌وه‌یه له‌كۆمه‌ڵگا، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌دیارده‌ی شه‌رمكردنی لێبه‌دیده‌كرێت شته جوانه‌كانی ژیان له‌ده‌ستده‌دات هه‌میشه خۆی به‌مرۆڤێكی نارێك داده‌نێت.
ئایا شه‌رمكردن ده‌بێته هۆی رووخاندنی خه‌ون و هیواكانی گه‌نجان؟ ئایا شه‌رمكردن لای گه‌نجه‌كانمان ترسانه له‌راستی شته‌كان یاخود ته‌نها شه‌رمكردنه؟ ئایا دیارده‌ی شه‌رم كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌رژیانی خێزان؟ ئایا شه‌رمكردن هۆكارێكه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگا؟ ئایا دیارده‌ی شه‌رمكردن له‌چ روویه‌كه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات؟ ئه‌م پرسیارانه‌مان ئاراسته‌ی چه‌ند به‌رێزێك كرد ئه‌وانیش به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئێمه‌ی دایه‌وه‌و بۆمان هاتنه دوان.
سه‌ره‌تا مامۆستا ژاڵه كه مامۆستایه له‌یه‌كێك له‌قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ی شه‌رمكردن له‌لای گه‌نجه‌كانمان بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ ژاڵه وتی: زۆرجار دیارده‌ی شه‌رمنی هۆكارێكه كه‌زاڵده‌بێت به‌سه‌ر مرۆڤه‌كاندا هه‌ندێكیان به ئاستێكی زۆر، هه‌ندێكیان به‌ئاستێكی كه‌م ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی زۆری بۆسه‌ر خۆیی و ده‌وورووبه‌ری و باری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و مرۆڤه ده‌بێت.
پێویسته خێزان یه‌كه‌م پاڵنه‌ر بێت كه وا بكات دیارده‌ی شه‌رمنی نه‌هێڵێت و هه‌روه‌ها له‌رووی ده‌روونیه‌وه كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه دیارده‌ی شه‌رمنی لێبه‌دیده‌كرێت و ده‌بێته هۆی رووخانی حه‌زو ئاواته‌كانی، بۆیه واباشتره گه‌نجان هه‌وڵبده‌ن ئه‌م دیارده‌یه له‌ناخی خۆیان نه‌هێڵن و هه‌میشه مرۆڤێكی روخۆش و به‌خته‌وه‌ر بن بۆ ئه‌وه‌ی دڵته‌نگ نه‌بێت له‌ژیان و هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری بكات و هه‌روه‌ها شه‌رمنی هۆكارێكه بۆ توشبوون به بارێكی ده‌روونی ئاڵۆز كه‌وا له‌و كه‌سه ده‌كات دڵخۆش نه‌بێت هبچ كاتێك نه‌توانێت هه‌نگاوی زیاتر بهاوێت بۆ گۆڕان به‌سه‌ر ژیانی خۆیدا، هه‌میشه مرۆڤێكی مات ده‌بێت پێی خۆش نییه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بچێته ده‌ره‌وه‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكات. هیوادارم گه‌نجان ئه‌م دیارده‌یه له‌نێوناخی خۆیاندا نه‌هێڵن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ئایا شه‌رمكردن له چ روویه‌كه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات؟ یاخود شه‌رمكردن هۆكارێكه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له خێزان و كۆمه‌ڵگا؟ ژاڵه وتی: دیارده‌ی شه‌رمكردن نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونیه كه زۆر جار تووشی مرۆڤه‌كان ده‌بێت شه‌رمكردن چه‌ند هۆكارێكی تایبه‌تی هه‌یه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ژیان و بارودۆخی ئه‌و كه‌سه و هه‌روه‌ها دیارده‌ی شه‌مكردن له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی كاتێك له‌ناو كۆمه‌ڵه كه‌سێك شه‌رم دایده‌گرێت ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی لێی رووده‌دات وه‌كو سووربوونه‌وه‌ی ده‌م و چاو و ده‌م وشك بوون و خێرا لێدانی دڵ ده‌بێت گه‌نجانمان خۆیان هه‌وڵی ئه‌وه‌بده‌ن كه نه‌هێڵن دیارده‌ی شه‌رم زاڵ بێت به‌سه‌ریاندا به‌ڵكو ده‌بێت خۆیان هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن كه زاڵ بن به‌سه‌ر دیارده‌ی شه‌رمكردن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كات هه‌ست به ئارامی ده‌روونی بكه‌ن.
دواتر سۆمای ته‌مه‌ن 23 ساڵ كه ده‌رچووی په‌یمانگای ته‌كنیكیه له‌شاری هه‌لێر سه‌باره‌ت به‌م ته‌وه‌ره وتی: دیارده‌ی شه‌رمنی ئه‌و هۆیه‌یه كه وا له‌گه‌نجه‌كانمان ده‌كات هیچ كاتێك باری ده‌روونی ئاسووده نه‌بێت و هه‌موو كات هه‌ست به‌دڵه‌ڕاوكێ و ناره‌حه‌تی ده‌روونی بكات و پێویسته گه‌نجه‌كان له‌ناخی خۆیانه‌وه هه‌وڵبده‌ن ئه‌م دیارده‌یه بنبڕ بكه‌ن له‌نێو ناخی خۆیاندا نه‌یهێڵن و هه‌روه‌ها شه‌رمكردن هۆكارێكی دیكه‌یه كه وا له‌و گه‌نجه‌ده‌كات هه‌ستێكی ترسناكی لادروست بێت له‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه نه‌توانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن و دیارده‌ی شه‌رمكردن یاخود گرفتی شه‌رمكردن وا له‌و كه‌سه‌ده‌كات كه دووربكه‌وێته‌وه‌و له‌كۆمه‌ڵ هه‌میشه مرۆڤێكی گۆشه‌گیرو ته‌نیای لێده‌رده‌چێت كه به‌هیچ جۆرێك ناتوانێت تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵ و هاوڕێكانی بێت هه‌میشه خه‌مۆكی دایده‌گرێت ئه‌مه‌ش وا له‌و كه‌سه ده‌كات كه به‌به‌رده‌وامی تووشی تێكچوونی باری ده‌روونی و دووركه‌وتنه‌وه له‌كۆمه‌ڵ بێت، بۆ نموونه كاتێك گه‌نجێك له‌ناو كۆمه‌ڵێكدا دیارده‌ی شه‌رمنی لێ به‌دیده‌كرێت و زاڵه به‌سه‌ریدا وا له‌و كه‌سه ده‌كات كه توانای قسه‌كردنی كه‌مبێت و كاتێكیش كه‌قسه‌ده‌كات ده‌بێته هۆی تێكچوونی شێوازی قسه‌كردن وایلێده‌كات نه‌توانێت وه‌كو ئه‌وانی تر قسه بكات و تێكه‌ڵاوی هاوڕێكانی بێت و تووشی دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر ده‌بێت و هه‌ست به‌خێرا لێدانی دڵی ده‌كات و باری ئارامی دشێوێت بۆیه ده‌بێت لاوه‌كانمان خۆیان هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن كه ئه‌م شه‌رمنیه نه‌هێڵن له‌ناخیاندا دروستببێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی شه‌رمنی ده‌بێت مرۆڤه‌كان خۆیان هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن كه رۆژ به‌رۆژ شتی نوێ فێرببن و تێكه‌ڵاوی كه‌سانی تر بن و نه‌هێڵن ئه‌م دیارده‌یه په‌ره‌بستێنێت، چونكه ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر باری ده‌روونی كه‌سه‌كه و ده‌بێته هۆی تێكدانی باری ده‌روونی و تووشی قه‌له‌قی و ناڕه‌حه‌تی ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌ستی شه‌رمنی زاڵه به‌سه‌ریدا ده‌بێت خۆی كلیلی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م دیارده‌یه بدۆزێته‌وه، ده‌بێت ئه‌و كه‌سه بڕوای به‌خۆی بهێنێت كه ئه‌م دیارده‌یه هه‌ڵه‌یه و تووشی باری ده‌روونی نائاسایی ده‌كات باری ته‌ندروستیشی به‌ره‌و خراپی ده‌چێت و ده‌بێته هۆی رووخانی ئاواته‌كانی له‌دوارۆژدا ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا شه‌رمكردن له چ روێكه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات؟ ئایا دیارده‌ی شه‌رمكردن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سه دووركه‌وێته‌وه له‌خێزان و كۆمه‌ڵگا؟
سۆما وتی: شه‌رمكردن هۆكارێكه كه زۆرجار مرۆڤ خۆی له‌ناخی خۆیدا دروستیده‌كات و زۆرجاریش به‌پێی خێزان و ژینگه و ده‌ورووبه‌ری ئه‌و كه‌سه ده‌گۆڕێت زۆرجار مرۆڤه‌كان دیارده‌ی شه‌رمنی له‌منداڵیه‌وه لێ به‌دیده‌كرێت تا ئه‌و كاته‌ی ده‌بێته مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو ده‌بێت ئه‌و كه‌سه خۆی هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه ئه‌م دیارده‌یه هه‌ڵه‌یه و سوودمه‌ندنیه به‌ڵكو دیارده‌یه‌كه زیان به‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت كه گرفتی شه‌رمنیان هه‌یه وایان لێده‌كات مرۆڤێكی دواكه‌وتووی لێده‌ربچێت بێگومان هۆكاری شه‌رمكردن زۆرجار وا له‌و كه‌سه ده‌كات كه تێكه‌ڵاوی خێزانه‌كه‌ی نه‌بێت و هه‌میشه له ژوورێكی ته‌نیا و دوور له‌چاوی خێزانه‌كه‌ی ژیان به‌سه‌رببات و هه‌میشه ته‌نیایی پێخۆش بێت ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر مرۆڤه‌كه ده‌بێت هه‌میشه خۆی هه‌وڵی ئه‌وه‌بدات ئه‌و دیارده‌یه نه‌هێڵێت له‌كۆتایدا هیوادارم گشت گه‌نجان هه‌وڵی ئه‌وه‌بده‌ن كه خۆیان پێبگه‌یه‌نن و ئه‌م دیاردانه‌یان لێ به‌دینه‌كرێت و نه‌مێنێت له هه‌ست و ناخیاندا |