زۆرێک له ئێمه سه‌ردانی ماڵپه‌ری یوتیوبمان کردووه و ئه‌گه‌ر بۆ جارێکیش بێت سه‌یری ڤیدیۆکانیمان کردوون و که زۆر جاریش حه‌زمان له‌وه بووه که ئه‌م ڤیدیۆیانه داگرین و له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌مان لێیده‌ینه‌وه یان بیخه‌ینه سه‌ر مۆبایله‌کانمان. بۆ داگرتنی ئه‌م ڤیدیۆیانه‌ش پرۆگرامی پێویست به‌کارده‌هێنرێت به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه که ڕێگه‌ی تر نه‌بێت بۆ دابه‌زاندنی ڤیدیۆکان. له‌م بابه‌ته‌دا شه‌ش ڕێگه‌ی ئاسانتان پێ ئاشنا ده‌که‌ین که به‌بێ به‌کارهێنانی پرۆگرام هه‌ر ڤیدیۆیه‌کت ده‌وێت دایگره له ماڵپه‌ری یوتیوب.
ڕێگه‌ی یه‌که‌م :
به زیاد کردنی وشه‌ی Link له پێش وشه‌ی youtube له ئه‌درێسی ماڵپه‌ره‌که بۆ نموونه لینکی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی که ده‌مانه‌وێت دایگرین وه‌ک ئه‌و وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه :
دوای زیاد کردنی وشه‌ی link به‌سته‌ری ڤیدیۆکه وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت
دوایی کلیک بکه له‌سه‌ر Go یان له کیبۆرده‌که‌ت په‌نجه بنێ به Enter دواتر لاپه‌ره‌یه‌کت بۆ ده‌کرێته‌وه که ده‌توانیت له‌وێدا ڤیدۆکه داگریت.
ڕێگه‌ی دووه‌م:
ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش وه‌ک ڕێگه‌ی یه‌که‌م وایه به‌ڵام ئه‌مجاره له جیاتی زیاد کردنی وشه‌ی link بۆ پێش youtube ئه‌وا بنووسه kiss وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه
ڕێگه‌ی سێیه‌م
له‌م ڕێگه‌یه‌شدا به هۆی ماڵپه‌ڕێکی تره‌وه ده‌توانین ڤیدۆیه داگرین پاش ئه‌وه‌ی به‌سته‌ری ڤیدیۆکه‌مان له‌وێ دانا .
کلیکلێـــــــره‌بکه بۆ چوونه ناو ماڵپه‌ره‌که، دوای ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ره‌که کرایه‌وه لینکی ڤیدیۆکه Copy بکه و پاشان له‌و ماڵپه‌ره Paste بکه که تازه کلیکت له‌سه‌ری کرد سه‌یری وێنه‌ی خواره‌وه بکه که شوێنی دانانی به‌سته‌ری ڤیدیۆکه نیشان ده‌دات.
پاش ئه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌که‌ت دانا کلیک بکه له‌سه‌ر Download
ڕێگه‌ی چواره‌م
ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش وه‌کو ڕێگه‌ی سێیه‌مه به‌ڵام ئه‌نجاره ئه‌م ماڵپه‌ره به‌کاردێنین بۆ داگرتنی ڤیدیۆکه سه‌ره‌تا کلیک لێــــــــــــــره بکه بۆ چوونه ناو ماڵپه‌ره ئه‌مجاره‌ش به‌سته‌ری ڤیدیۆکه له‌و شوێنه‌ی ماڵپه‌ره‌که دابنێ که له وێنه‌ی خواره‌وه‌دا دیاره
پاش ئه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌که‌ت دانا کلیک بکه له‌سه‌ر Download
ڕێگه‌ی پێنجه‌م
ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش وه‌ک ڕێگه‌کانی سێیه‌م و چواره‌مه
کلیک لێـــــــــــــــره بکه بۆ چوونه ناو ماڵپه‌ره‌که دوای ئه‌وه به‌سته‌ره‌که کۆپی بکه له‌و شوێنه‌ی که‌له وێنه‌ی خواره‌وه پیشان دراوه
پاش ئه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌که‌ت دانا کلیک بکه له‌سه‌ر Download
ڕێگه‌ی شه‌شه‌م و کۆتایی
له‌م ڕێگه‌یه‌ش ده‌توانین ڤیدیۆ داگرین به دانانی وشه‌ی voobys له شوێنی وشه‌ی youtube له ئه‌درێسی ڤیدیۆکه بۆ نموونه به‌سته‌ری ڤیدیۆکه وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه
به‌م شێوه‌یه وشه‌ی voobys مان دانا
پاشان لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێت بۆ ده‌کرێته‌وه که داوای داگرتن ده‌کات تۆش کلیک بکه له‌سه‌ر download video
|