|
|
|
|
نوكته |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
2009-04-13 14:43:04 |
نێره‌ر: ئه‌لێنا |
ناوونیشان: ژه‌هری مار |
پیاوێك له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا ده‌مه‌بۆڵه‌ی ئه‌بێت و به عاجزی له ماڵ ئه‌چێته ده‌رێ. كاتی نیوه‌ڕۆ ئه‌یه‌وێت ژنه‌كه‌ی ئاشت بكاته‌وه بۆیه ته‌له‌ٿفۆن ئه‌كات بۆ ماڵه‌وه و ئه‌ڵێت:
" گوڵه‌كه‌م چیت لێناوه بۆ نیوه‌ڕۆ؟"
ژنه‌كه‌شی که هێشتا هه‌ر توڕه‌یه، به توڕه‌ییه‌وه ئه‌ڵێت:
" زه‌هری مار."
پیاوه‌كه‌ش ئه‌ڵێ:
".ده باشه گوڵه‌كه‌م تۆ نانی خۆت بخۆ من له بازاڕ نان ئه‌خۆم.".
|
2009-03-21 23:19:34 |
نێره‌ر: داناى له‌وته |
ناوونیشان: قوربانی |
ژنێک مه‌ڕێکی کڕیوه و قه‌سابێکیشی بانگ کردووه تا بۆی سه‌رببڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بیکات به قوربانی.
به‌ر له‌وه‌ی قه‌سابه‌که مه‌ڕه‌که سه‌ر ببڕێت ژنه‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌م مه‌ڕه‌م خێر بێت بۆ دایک و باوکم له به‌ریتانیا، بۆ خوشکم و خێزانه‌که‌ی له ئه‌ڵمانیا، بۆ خاڵ و خاڵۆژنم له سوید، ..."
کابرای قه‌ساب قسه‌که‌ی پێ ئه‌بڕێت و پێی ئه‌ڵێ:
"ئه‌رێ خوشکم تۆ گۆرانی داواکراو پێشکه‌ش ئه‌که‌یت یان قوربانی ئه‌که‌یت؟" |
2009-03-14 23:15:08 |
نێره‌ر: ئاسۆ |
ناوونیشان: یه‌ک هاوڕێت نامێنێت |
ڕۆژێک کابرایه‌ک له ناوه‌ختدا ده‌ڕواته‌وه بۆ ماڵه‌وه و ده‌بینی ژنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستی خۆیدا له ناو جێگادایه. کابرا زۆر به‌و وه‌زعه تێک ده‌چێت و له توڕه‌ییدا ده‌ست ده‌داته ده‌مانچه و هاوڕێکه‌ی خۆی ده‌کوژێت. پاش که‌مێک، که کابرا دێته‌وه سه‌ر خۆی و تێ ده‌گات چی کردووه زۆر بێتاقه‌ت ده‌بێت. ژنه‌ش به فرسه‌تی ده‌زانێت و ده‌که‌وێته سه‌رزه‌نشتکردنی و پێی ده‌ڵێ:
"تۆ خاوه‌نی ئه‌م مێشکه دواکه‌وتووه بیت، ماوه‌یه‌کی تر یه‌ک هاوڕێت نامێنێت." |
2009-03-08 22:24:59 |
نێره‌ر: ئاراس |
ناوونیشان: حه‌زره‌تی ته‌ڕه‌زان |
مامۆستای ئاین له قوتابییه‌کانی ئه‌پرسێت:
"كام پێغه‌مبه‌ر زمانی هه‌موو گیاندارانی زانیوه؟"
قوتابییه‌کیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"حه‌زره‌تی ته‌ڕه‌زان، سڵاوی خوای لێ بێت." |
2009-03-08 22:23:52 |
نێره‌ر: کامیل ئه‌حمه‌د |
ناوونیشان: مێشی نێر یان مێ |
کابرایه‌ک، له ماڵه‌وه، خه‌ریكی بیره‌خواردنه‌وه‌یه و چونکه مێشیش بۆژۆی کردووه، به مێشکوژێکه‌وه خه‌ریکی مێشکوشتنه و له‌و کاته‌دا که زرمه له مێشی پێنجه‌م هه‌ڵئه‌سێنێت، ژنه‌که‌ی خۆی ئه‌کات به ژووردا و ئه‌ڵێت:
"ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌که ئه‌وه خه‌ریکی چیت؟ بیره‌خواردنه‌وه و مێشکوشتنیان وتووه؟"
کابراش ئه‌ڵێت:
"ئه‌ره‌وه‌ڵا هیچی ناگاتێ و تا ئێستاش سێ مێشی مێ و دووانی نێرم کوشتووه و خوا گه‌وره‌شه بۆ هی تر!"
ژنه‌که‌شی ئه‌ڵێت:
"جا پیاوه‌که چۆن ئه‌زانیت سێیان مێیه و دوویان نێر؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت:
"لێی ئاسانتر نییه! دووانه نێره‌که به‌سه‌ر قوتووی بیره‌که‌مه‌وه نیشتبوونه‌وه و سێیانه مێیه‌که‌ش به‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌که‌مانه‌وه!" |
2009-02-28 14:10:51 |
نێره‌ر: کامیل ئه‌حمه‌د |
ناوونیشان: ئه‌یخه‌مه سه‌ر ته‌پڵی سه‌رم. |
له مامۆستایه‌ک ئه‌پرسن:
" مامۆستا ئه‌گه‌ر تۆ کێرت هه‌ڵسێت، ئه‌یخه‌یته لای چه‌پی پانتۆڵه‌که‌ته‌وه یان لای ڕاسته‌وه؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت:
" وه‌ڵا بڵێم چی! خوا ئه‌کات هه‌ڵئه‌ستێت، ئه‌یخه‌مه سه‌ر ته‌پڵی سه‌رم." |
2009-02-28 14:05:50 |
نێره‌ر: به‌هزاد |
ناوونیشان: یاری به گونی ئه‌و بکه |
کابرایه‌کی به شانوشه‌وکه‌ت ده‌چێته لای به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رما‌نگا‌یه‌ک، که ته‌نها که‌مئه‌ندامان کاری تێدا ده‌که‌ن، و ئه‌ڵێ:
"قوربان من که‌مئه‌ندامێکی بێکارم و هاتووم دامبمه‌زرێنیت."
به‌ڕێوه‌به‌ریش هه‌رچه‌ند سه‌یری ئه‌کات نابینێت که‌مئه‌ندام بێت بۆیه پێی ئه‌ڵێ:
"من نابینم که‌مئه‌ندام بیت."
کابراش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ڵی قوربان من گونم نییه"
به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ش پاش ئه‌وه‌ی دڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ی که که‌مئه‌ندامه ده‌ست به‌جێ دای ده‌مه‌زرێنێت و پێشی ئه‌ڵێت:
"ده‌وامی ڕه‌سمی فه‌رمانگاکه‌مان سه‌عات 8 ده‌ست پێ ئه‌کات به‌ڵام تا سه‌عات 10 هیچ کارێکمان نییه و فه‌رمانبه‌ره‌کان ئه‌و دوو سه‌عاته یاری به گونیان ده‌که‌ن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ گونت نییه هه‌تا یاری پێ بکه‌یت پێویست ناکات سه‌عات 8 ده‌وام بکه‌یت به‌ڵکو سه‌عات 10 وه‌ره بۆ ده‌وام.
پاش دوو هه‌فته ده‌وامکردن ڕۆژێک به‌ڕێوه‌به‌ر کابرا بانگ ده‌کات و پێی ئه‌ڵێ:
"له به‌یانییه‌وه ده‌بێت سه‌عات 8 ده‌وام بکه‌یت."
کابراش ئه‌ڵێ:
"بۆچی قوربان ئیش زیادی کردووه؟"
به‌ڕێوه‌به‌ریش ئه‌ڵێ:
"نا، ئیش زیادی نه‌کردووه. ئه‌مڕۆ که‌مئه‌ندامێکم دامه‌زراند هه‌ردوو ده‌ستی نییه تۆ له به‌یانییه‌وه سه‌عات 8 بۆ 10 یاری به گونی ئه‌و بکه." |
2009-02-13 18:05:41 |
نێره‌ر: ڕێبین ده‌ربه‌ندی |
ناوونیشان: که ئه‌و نیت بۆ وه‌ڵام ئه‌ده‌یته‌وه؟ |
کابرایه‌کی زۆر ڕه‌زیل ڕۆژێک پێ ئه‌نێت به جه‌رگی خۆیدا و ته‌له‌فۆنێک ئه‌کات بۆ مۆبایلی هاوڕێیه‌کی. ئه‌وه‌نده نابه‌دڵ ته‌له‌فۆنه‌که ده‌کات ژماره‌یه‌کی هه‌ڵه لێ ئه‌دات و کابرایه‌ک وه‌ڵام ئه‌داته و ئه‌میش پێی ئه‌ڵێ:
"جه‌نابت کاک عوسمانیت؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"نه‌خێر."
کابرای ڕه‌زیلیش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی باشه کوڕی خوا که ئه‌و نیت بۆ وه‌ڵام ئه‌ده‌یته‌وه؟" |
2009-02-13 17:27:55 |
نێره‌ر: خه‌مبار |
ناوونیشان: مه‌گه‌ر ده‌ست بگرین به عه‌باکه‌ی تۆوه |
مامۆستا له پرسه‌یه‌کی ژناندا باسی پاداشتی ئیمانداران و پیاوچاکان له‌و دنیادا ده‌کات بۆ ژنه‌کان. که مامۆستا له باسه‌که‌ی ده‌بێته‌وه یه‌کێک له ژنه‌کان ڕووی ده‌می ده‌کاته مامۆستا و ئه‌ڵێ:
"جا وه‌ڵڵا مامۆستا گیان ئه‌وه‌ی به‌وان کراوه به ئێمه ناکرێت جا بۆیه ئێمه له‌و دنیادا مه‌گه‌ر ده‌ست بگرین به عه‌باکه‌ی تۆوه."
مامۆستاش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"وه‌ڵڵا له‌و دنیادا هه‌موو ڕووتین، مه‌گه‌ر ده‌ست بگرن به کێرمه‌وه." |
2009-02-13 17:26:16 |
نێره‌ر: ئاراس |
ناوونیشان: گۆرانیبێژێکی هه‌ولێری به‌ناوبانگ |
له به‌رنامه‌یه‌کی پێشبڕکێدا داوا له کوڕێک ده‌که‌ن که ناوی گۆرانیبێژێکی هه‌ولێری به‌ناوبانگ بڵێ.
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"حه‌مه ڕه‌ئو‌وف که‌رکووکی." |
2008-05-09 23:21:52 |
نێره‌ر: سه‌فین |
ناوونیشان: کۆنترین گیاندار |
له کابرایه‌ک ئه‌پرسن:
"کۆنترین گیاندار چییه له سه‌ر ڕووی زه‌وی؟"
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"زێبرا."
پێی ئه‌ڵێن:
"به‌چیدا ئه‌زانیت؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"چونکه ڕه‌شوسپییه." |
2008-05-09 23:11:19 |
نێره‌ر: هێمن |
ناوونیشان: زانکۆ |
مامۆستایه‌کی کۆلێژی ئاداب- به‌شی کوردی، ڕۆژێکیان زۆری په‌له ده‌بێت، تاکسییه‌ک ڕائه‌گرێت و به سایه‌قه‌که ئه‌ڵێت:
"برا گیان، په‌له‌مه زوو بمگه‌ێنه زانکۆ!"
کابرای سایه‌قیش ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه‌ی لای جامیعه‌که؟" |
2008-02-24 20:53:22 |
نێره‌ر: ئیسماعیل |
ناوونیشان: دوعا و قورعان بخوێنه |
کچێک تازه ده‌نکێکی ئه‌بێت و زۆر شه‌یدای ئه‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا هه‌لیان بۆ هه‌ڵ نه‌که‌وتووه که ته‌نها هه‌ر خۆیان بن به یه‌که‌وه. ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ کچه‌که ته‌له‌فۆن بۆ کوڕه‌که ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"دایک و باوکم ناچار بوون به په‌له سه‌فه‌ر بکه‌ن و بچن بۆ ماڵی باپیرم. ئه‌مشه‌و ماڵه‌وه که‌سی لێ نییه و خۆم به ته‌نهام، به قوربانت بم وه‌ره بۆ لام."
کوڕه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"خه‌مت نه‌بێت و مه‌ترسه، هه‌ر دوعا و قورعان بخوێنه ئینشاڵڵا هیچ نابێت." |
2008-02-10 00:47:33 |
نێره‌ر: کاکه‌ڕه‌ش |
ناوونیشان: هه‌زارپێ |
ئوتۆمبیلێک له کابرایه‌ک ئه‌دات و قاچێکی ئه‌شکێنێت. شۆفێره‌که ئه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ کابرای قاچشکاو ڕێک بکه‌وێت تا تووشی مه‌حکه‌مه نه‌یه‌ت، کابرای قاچشکاویش به هه‌لی ئه‌زانێت و داوای سه‌دهه‌زار دینار ئه‌کات. کابرای شۆفێر له وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌دا ئه‌ڵێ:
"بۆ تۆ وا ئه‌زانیت من ملیۆنێرم وا داوای سه‌دهه‌زارم لێ ئه‌که‌یت؟"
کابرای قاچشکاویش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی بۆ تۆش وا ئه‌زانیت من هه‌زارپێم وا قاچێکت شکاندووم و ئه‌شته‌وێت لێت خۆش ببم؟" |
2008-01-27 18:27:08 |
نێره‌ر: قسه‌خۆش |
ناوونیشان: دکتۆری قنگگێ ئه‌ناسم! |
له هه‌ولێر به "لووت" ئه‌ڵێن "که‌پو" و به "گوێ"ش ئه‌ڵێن "گێ". ڕۆژێکیان کابرایه‌کی هه‌ولێری له سلێمانی سواری ته‌کسییه‌ک ئه‌بێت به نیازی ئه‌وه‌ی بچێت بۆ لای دوکتۆر و به سایه‌قه‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌رێ کاکه، هیچ دکتۆری که‌پوگێ ناناسی؟"
سایه‌ق ته‌کسییه‌که‌ش سه‌رسه‌ری ئه‌بێت و له وه‌ڵاما ئه‌ڵێ:
"نه‌وه‌ڵا برا، من ته‌نها دکتۆری قنگگێ ئه‌ناسم!" |
2008-01-17 22:26:33 |
نێره‌ر: خامۆش |
ناوونیشان: تێر بخۆ! |
کابرایه‌ک له ته‌والێت ئه‌بێت که زه‌نگی مۆبایله‌که‌ی لێ ئه‌دات. که ئه‌بینێت کوڕه‌که‌یه‌تی وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه. کوڕه‌که‌شی پاش سڵاوکردن ئه‌ڵێ:
"دایکم ئه‌ڵێ: له هه‌ر کوێیه‌که له‌وێ تێر بخوات چونکه هیچم لێ نه‌ناوه بۆ نیوه‌ڕۆ." |
2008-01-09 11:28:47 |
نێره‌ر: یوسف له ئوسترالیا |
ناوونیشان: مه‌لا و دوکتۆر |
دوکتۆرێک، له شارۆچکه‌یه‌ک، ئه‌بیستێته‌وه که مه‌لای یه‌کێک له دێیه‌کانی ده‌وروبه‌ر له خوتبه‌ی دوای نوێژی جومعه‌دا زۆر هێرش ئه‌کاته سه‌ر دوکتۆر و ئامۆژگاری خه‌ڵکی ئه‌کات که نه‌چن بۆ لای ئه‌و دوکتۆره کافرانه کاتێک نه‌خۆش ئه‌که‌ون به‌ڵکو بچن بۆ لای خۆی تا دوعا و نوشته‌یان بۆ بنووسێت و چاک ببنه‌وه. رۆژێکیان مه‌لا ئه‌بوورێته‌وه و به په‌له ئه‌یگه‌ێننه لای دوکتۆر. دوکتۆریش پاش ئه‌وه‌ی پشکنینی بۆ ئه‌کات پێی ئه‌ڵێت:
"مامۆستا زه‌خته‌که‌ت زۆر به‌رزه. هه‌ندێک ده‌رمانم بۆ نووسیویت ئه‌بێت به ڕێکوپێکی بیان خۆیت، له‌وه‌ش گرنگتر پارێزکردنه. له شه‌ممه بۆ پێنجشه‌ممه چه‌وری و سوێری مه‌خۆ."
مامۆستاش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی جومعان؟"
دوکتۆریش بیری ئه‌که‌وێته‌وه که ئه‌مه ئه‌و مه‌لایه‌یه که هێرش ئه‌کاته سه‌ر دوکتۆر بۆیه ئه‌ڵێ:
"جومعانیش ئه‌وه‌نده گوو مه‌خۆ." |
2007-12-29 23:05:11 |
نێره‌ر: ئارا بابان |
ناوونیشان: ده‌رزیلێدان |
پیاوێکی زۆر پیر به له‌رزه‌له‌رز خۆی ئه‌کات به دووکانی موزه‌میدێکی لاکۆڵاندا و پاش سڵاوکردن ئه‌ڵێ:
"کوڕم هاتووم ئه‌م ده‌رزییه‌م لێ بده‌یت، دوکتۆر بۆی نووسیوم."
موزه‌میده‌که‌ش له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کا له ژێر ده‌ستیا ده‌رنه‌چێت، ناوێرێت لێی بدات بۆیه بیانوو ئه‌هێنێته‌وه و ئه‌ڵێ:
"خاڵه گیان به‌و خوایه زۆر حه‌زم ئه‌کرد یارمه‌تیت بده‌م، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک خۆت ئه‌بینیت کاره‌بامان نییه له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانم."
کابرای پیره‌ش ئه‌ڵێ:
"ڕۆڵه گیان من نه‌مووت قنگم بۆ له‌حیم بکه تا تۆ بڵێیت کاره‌بامان نییه، ده‌رزیلێدان کاره‌بای بۆ چییه؟" |
2007-12-25 17:01:37 |
نێره‌ر: بێ‌ناو |
ناوونیشان: چێشتلێنه‌ر و سایه‌ق |
ژنومێردێك، چێشتلێنه‌رێکی ئافرەت و سایەقێكى پیاویان ئه‌بێت. ڕۆژێکیان پیاوه‌که به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێت:
"بۆچی خۆت فێرى چێشتلێنان ناكەیت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه بەڕێ بكەین و ئه‌و مه‌سره‌فه زیاده‌یه‌مان نه‌مێنێت."
ژنەكەش ئەڵێت:
" ئەى تۆش بۆ هه‌موو شەوێك نایه‌یته‌وه هەتا سایەقەكەش به‌ڕێ بكەین." |
2007-12-24 19:29:19 |
نێره‌ر: که‌مال |
ناوونیشان: ژنێکی زۆر ڕه‌زیل |
ژنێکی زۆر ڕه‌زیل پێنج دینار ئه‌دات به منداڵه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بچێت نان بکڕێت. له ڕێگایدا بۆ نانه‌واخانه‌که، منداڵه‌که باوکی ئه‌بینێت ئۆتۆمبیل لێی ئه‌دات، بۆیه به ڕاکردن ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه و هاوار ئه‌کات:
"دایه، دایه باوکم ئۆتۆمبیل لێی دا."
دایکشی ئه‌ڵێت:
" ئۆی، ناوی جه‌رگت به ئاو بێت، ڕۆحم چوو وه‌مزانی پێنج دیناره‌که‌ت ون کردووه." |
2007-12-16 21:51:40 |
نێره‌ر: لولو73 |
ناوونیشان: بیکه به ناوی خۆته‌وه |
حه‌مه‌ده‌مین ئه‌چێت له مه‌عره‌ز ئوتۆمبیلێک ئه‌کڕێت. ئوتۆمبیله‌که ژماره‌که‌ی (صلاحألدین) ئه‌بێت. کابرای خاوه‌نمه‌عره‌ز پێی ئه‌ڵێ:
"هه‌تا خاوه‌نه‌که‌ی لێره‌یه، خێرا بڕۆ هه‌ر ئه‌مڕۆ بیکه به ناوی خۆته‌وه."
حه‌مه‌ده‌مین عه‌سر دێته‌وه بۆ مه‌عره‌ز بۆ ئه‌وه‌ی ئوتۆمبیله‌که‌یان پیشان بدات که ژماره‌که‌ی کردووه به
(عراق- محمدأمین). |
2007-12-09 23:35:51 |
نێره‌ر: ئارام |
ناوونیشان: په‌نارتیلێدان |
حاجییه‌کی قۆشمه‌ی نوێژکه‌ری له‌خواترس له ماڵی ناسیاوێکیان میوان ئه‌بێت. کاتی نیوه‌ڕۆیه و حاجیش به‌ر له نانخواردن ئه‌یه‌وێت نوێژی نیوه‌ڕۆ بکات. به‌رماڵێکی بۆ ئه‌هێنن و ئه‌ویش به مه‌زه‌نده‌ی خۆی ڕووه و قیبله به‌ڕماڵه‌که ڕائه‌خات تا نوێژه‌که‌ی بکات. کوڕی گه‌وره‌ی ماڵه‌که، که له ژووره‌که‌دا ئه‌بێت، نایه‌ڵێت نوێژه‌که‌ی داببهستێت و پێی ئه‌ڵێ:
"حاجی به‌رماڵه‌که‌ت خوار ڕاخستووه، که‌مێک وه‌ری بگێڕه به لای ڕاستدا."
حاجیش که‌مێک به‌رماڵه‌که وه‌رئه‌گێڕێت به‌لای ڕاستدا و خه‌ریکه نوێژ داببهستێت که ژنی ماڵه‌که دێته ژووره‌وه و به په‌له نایه‌ڵێت نوێژه‌که‌ی داببهستێت و پێی ئه‌ڵێ:
"مام حاجی، به‌رماڵه‌که‌ت ته‌واو ڕووه‌و قیبله ڕانه‌خستووه، ئه‌بێت زۆر زیاتر به‌لای ڕاستدا وه‌ری بگێڕیت."
حاجیش به‌رماڵه‌که دوو ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌لای ڕاستدا وه‌رئه‌گێڕێت و له‌و کاته‌دا که خه‌ریکه نوێژ داببهستێت، پیاوی ماڵه‌که دێته‌وه و پێی ئه‌ڵێ:
"حاجی به‌رماڵه‌که‌ت خوار ڕاخستووه و ئه‌بێت که‌مێک وه‌ری بگێڕیت به لای چه‌پدا."
حاجی ئه‌مجاره دێته وه‌ڵام و ئه‌ڵێ:
" ئه‌ی هاوار خۆ من په‌نارتی لێ ناده‌م، نوێژ بۆ خوا ئه‌که‌م، قابیله ئه‌گه‌ر تۆزێک خوار بێت قبوڵی نه‌کات؟" |
2007-12-02 12:07:45 |
نێره‌ر: بازیان |
ناوونیشان: مه‌نع |
کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر و ئه‌ڵێ:
"دوکتۆر گیان هانام بۆ تۆ هێناوه، هه‌ر ئه‌بێت چاره‌یه‌کم بۆ بدۆزیته‌وه، شه‌ش ساڵه ژنم هێناوه، شه‌ش منداڵم هه‌یه، کار وا بڕوات ئه‌بێت به ده و دوانزه‌ش"
دوکتۆر پێی ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی بۆ مه‌نع ناکه‌ن؟"
کابراش ئه‌ڵێ:
"ژنه‌که‌م ڕازی نییه حه‌بی مه‌نع بخوات، به‌ڵام خۆم به هه‌موو جۆرێک هه‌وڵم داوه و بێسوود بووه."
دوکتۆر ئه‌ڵێ:
"کۆندۆم به‌کاربێنه!"
کابرا ئه‌ڵێ:
"دوو ساڵی یه‌که‌م کۆندۆمم به‌کارئه‌هێنا که‌چی کوڕ‌و کچێکمان بوو."
دوکتۆر ئه‌ڵێ:
"که‌واته مه‌نعی ته‌بیعی بکه!"
کابرا ئه‌ڵێ:
"دوای دوو ساڵی یه‌که‌م، دوو ساڵیش مه‌نعی ته‌بیعیم کرد که‌چی دوو کچی ترمان بوو."
دوکتۆریش به ناچاری ئه‌ڵێ:
"ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت که تۆ باسی ئه‌که‌یت، ته‌نیا چاره ئه‌وه‌یه که هه‌ر نه‌چیت به‌لایدا."
کابرا ئه‌ڵێ:
"قوربان ئه‌وه‌شم کردووه، ئه‌م دوو ساڵه‌ی دوایی په‌نجه‌شم به‌ر په‌نجه‌ی نه‌که‌وتووه، که‌چی دوو کوڕیشمان بوو." |
2007-11-24 18:24:41 |
نێره‌ر: توانا |
ناوونیشان: ئه‌ی بۆ خۆت ده‌ستت نییه؟ |
منداڵێک ئه‌چێته دووکانی کۆڵانه‌که‌ی خۆیان و به خاوه‌ن دووکانه‌که ئه‌ڵێ:
"مام عه‌لی بنێشتت هه‌یه؟"
مام عه‌لیش ئه‌ڵێ:
"به‌ڵێ کوڕم هه‌یه."
منداڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ده دوو پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌م بده‌رێ."
مام عه‌لیش دوو پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی ئه‌داتێ و منداڵه‌که ئه‌ڕوات. زۆری پێ ناچێت منداڵه‌که ئه‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌ڵێ:
"مام عه‌لی گه‌نمه‌شامیت هه‌یه؟"
مام عه‌لیش ئه‌ڵێ:
"به‌ڵێ کوڕم هه‌یه."
منداله‌که ئه‌ڵێ:
"ده دوو بنێشتم بده‌رێ."
منداڵه‌که به‌م شێوه‌یه ڕۆژی چه‌ند جارێک ئه‌چێته لای مام عه‌لی و پرسیاری شتێکی لێ ئه‌کات و شتێکی تر ئه‌کڕێت. مام عه‌لی ته‌واو هه‌راسان ئه‌بێت بۆیه ئه‌چێت بۆ ماڵیان هه‌تا لای باوکی شکاتی لێ بکات. مام عه‌لی به باوکی کوڕه‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌و کوڕه‌ت ڕۆژی چه‌ند جارێک دێته دووکانه‌که‌م و پرسیاری شتێکم لێ ئه‌کات و شتێکی تر ئه‌کڕێت. من وا هه‌ست ئه‌که‌م گاڵته‌م پێ ئه‌کات بۆیه هاتووم شکاتی لێ بکه‌م."
باوکی کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئینجا بۆ هاتوویت شکاتی لێ ئه‌که‌یت، ئه‌ی بۆ خۆت ده‌ستت نییه؟"
مام عه‌لیش ئه‌ڵێ:
"به‌ره‌وه‌ڵڵا ده‌ستم هه‌یه."
باوکی کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئێ ده که‌واته دوو تف بکه‌ره ناوچه‌وانی." |
2007-11-17 22:53:44 |
نێره‌ر: عوسمان باپير |
ناوونیشان: سەروبن دانیشتووم |
کابرایەک زۆر تەنگاو ئەبێت و ئەچێت بۆ ته‌والێت، زۆر دائەنیشێ هیچی بۆ ناکرێت ته‌نانه‌ت بایەکیشی پێدا نایەت. ماوەیەک دائەنیشێ و لە ناکاودا قرقێنه‌یه‌ک لێ ئه‌دات. سەیرێکی ئاسمان ئەکات و ئەڵێت:
"خوایە گیان، تۆ بڵێی سەروبن دانەنیشتبم!" |
2007-11-06 12:23:28 |
نێره‌ر: سمایل |
ناوونیشان: وه‌کو دایکمان سه‌یری ئه‌که‌ین |
کابرایه‌کی لادێی ماوه‌یه‌کی زۆره ژنه‌که‌ی مردووه و خۆی و دوو کوڕی ماونه‌ته‌وه و ماکه‌رێکیشیان هه‌یه. ڕۆژێکیان دراوسێکه‌یان دوو کوڕه‌که ئه‌گرێت به‌سه‌ر ماکه‌ره‌که‌ی خۆیه‌وه و زۆر به تووڕه‌یی پێیان ئه‌ڵێ:
"باشه به ناخێری گیانتان ئێوه‌ش ماکه‌رتان هه‌یه بۆ سواری ماکه‌ره‌که‌ی خۆتان نابن؟"
کوڕه‌کانیش به شه‌رمه‌وه دێنه جواب و ئه‌ڵێن:
"ئاخر ماکه‌ره‌که‌ی خۆمان ئه‌وه‌نده باوکمان سواری بووه وه‌کو دایکمان سه‌یری ئه‌که‌ین." |
2007-11-02 01:15:28 |
نێره‌ر: زراری |
ناوونیشان: داخوازی |
کوڕێکی گێلی ئیزعاج ده‌وروخولی کچێکی داوه و هه‌موو ڕۆژێک پێی ئه‌ڵێ:
"خه‌ڵک ئه‌نێرمه داوات."
کچه‌که‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری بێت له ده‌ستی ڕۆژێک پێی ئه‌ڵێ:
"من خۆم لاریم نییه له‌وه‌ی که بنێریته داوام، به‌ڵام به خوا من ئه‌زانم که ماڵه‌وه‌مان ڕازی نابن و به خزمی خۆم نه‌بێت به که‌سم ناده‌ن."
کوڕه‌که ئه‌ڵێ:
"باشه تۆ چوزانیت؟"
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"به‌وه‌دا ئه‌زانم که نه‌نکمیان داوه به باپیرم، دایکم به باوکم، ئامۆژنم به مام و خاڵۆژنیشم به خاڵم." |
2007-10-25 16:50:22 |
نێره‌ر: لينا |
ناوونیشان: بۆ شه‌ویت به چه‌ند حساب کردووه؟ |
پیاوێک ئه‌چێته خوازبێنی کچێک بۆ کوڕه‌که‌ی. که ئه‌گه‌نه سه‌ر باسی ماره‌یی، باوکی کچه‌که داوای ده ده‌فته‌ر دۆلار ماره‌یی ئه‌کات، باوکی کوڕه‌ش له وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌دا ئه‌ڵێ:
"بۆ شه‌ویت به چه‌ند حساب کردووه؟" |
2007-10-19 23:34:37 |
نێره‌ر: سروه نه‌جم |
ناوونیشان: ئیمام حسێن ئاگاداری بێت |
له شیعه‌یه‌ک ئه‌پرسن:
"ئه‌زانی خودا له کوێیه؟"
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت:
"نه‌وه‌ڵڵا نازانم به‌ڵام له هه‌ر شوێنێکه ئیمام حسێن ئاگاداری بێت." |
2007-10-11 17:22:05 |
نێره‌ر: سۆران |
ناوونیشان: نایه‌ڵم یه‌ک خشتیشی بترازێت |
مه‌لایه‌کی هه‌تیوباز باسی زینا بۆ فه‌قێکانی ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"هه‌ر که‌سێک زینا بکات وه‌کو ئه‌وه وایه لایه‌ک له که‌عبه بڕووخێنێت."
دوای ده‌رس فه‌قێکان یه‌ک یه‌ک و دوو دوو حوجره به جێ ئه‌هێلن و ته‌نها فه‌قێیه‌کی لووسکه‌له ئه‌مێنێته‌وه. مه‌لا ته‌ماع ئه‌کاته فه‌قێکه و داوای لێ ئه‌کات. فه‌قێ به شه‌رمه‌وه به مه‌لا ئه‌ڵێ:
"مامۆستا تۆ ئێستا خۆت گوتت: ئه‌وه‌ی زینا بکات وه‌ک ئه‌وه وایه لایه‌ک له که‌عبه بڕووخێنێت، ئێستا چۆن خۆت کاری وا ئه‌که‌یت؟"
مه‌لاش ئه‌ڵێ:
"خه‌مت نه‌بێت تۆ جوان ڕاوه‌سته بۆم، من نایه‌ڵم یه‌ک خشتیشی بترازێت." |
2007-10-04 17:50:56 |
نێره‌ر: زانا |
ناوونیشان: غه‌واسه |
ژنێک دوو دۆستی ئه‌بێت. ڕۆژێک دۆسته‌کانی له لا ئه‌بن که ده‌نگی ده‌رگای ده‌ره‌وه دێت و یه‌کێک دێته ژووره‌وه. ژنه‌که به دۆسته‌کانی ئه‌ڵێ:
"خێرا ڕابکه‌نه سه‌ربان ئه‌وه مێرده‌که‌مه هاته‌وه."
پیاوه‌که له کاتی هاتنه‌ژووره‌وه‌دا گوێی له ته‌په‌ی پێ ئه‌بێت له‌سه‌ر پلیکانه‌کان بۆیه سه‌ر ئه‌که‌وێت بۆ سه‌ربان و ژنه‌ش به دوایدا. له سه‌ربان هه‌ردوو دۆستی ژنه‌که‌ی ئه‌بینێت، نیوه ڕووت و نیوه پۆشته، و لێیان ئه‌پرسێت:
"ئێوه کێن و چی ئه‌که‌ن لێره؟"
ئه‌وانیش دێنه وه‌ڵام و ئه‌ڵێن:
"ئێمه به په‌ڕه‌شووت خۆمان هه‌ڵداوه و به ڕێکه‌وت له سه‌ربانی ئێوه گیرساوینه‌ته‌وه."
پیاوه‌که پاش ئه‌وه‌ی که‌مێک لێیان ورد ئه‌بێته‌وه به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ:
"ئه‌رێ ئافره‌ت من شێوه‌ی ئه‌م دووانه ئه‌که‌م، ئه‌مانه هه‌ر ئه‌و دووانه نه‌بوون که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به غه‌واسه هاتبوونه به‌رمیلی حه‌مامه‌که‌مانه‌وه؟" |
2007-09-28 12:44:43 |
نێره‌ر: ته‌كه‌لتويى |
ناوونیشان: ملوانکه |
کچێک ته‌ماشا ئه‌کات دایکی ملوانکه‌یه‌کی زۆر جوانی له ملدایه بۆیه پێی ئه‌ڵێ:
"ئه‌ڵڵا دایه ئه‌و ملوانکه‌یه چه‌ند جوانه له ملتا، ئه‌وه باوکم بۆی کڕیت؟"
دایکه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"نه‌وه‌ڵڵا کچم باوکتی چی، من به ته‌مای باوکت بومایه تۆشم نه‌ئه‌بوو." |
2007-09-23 20:19:42 |
نێره‌ر: سه‌لکه‌سه‌گ |
ناوونیشان: فووتێکردن! |
کوڕه له‌پڕ خۆی ئه‌کات به ژووردا و ئه‌بینێت وا دایکی کۆشی هه‌ڵداوه‌ته‌وه و، په‌رژینێکی له ڕووتاندا قایم بێت، نیشتۆته سه‌ر باوکه ورگزله‌که‌ی و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زێتی . که ئه‌مه ئه‌بینێت، هیچی بۆ نامێنێته‌وه ئه‌پرسێت:
"دایکه ئه‌وه بۆ وا نیشتویته‌ته سه‌ر باوکم؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت:
"وه‌ڵڵا چی بڵێم کوڕم... ئه‌وه باوکت تادیت ورگی زۆرتر ئه‌ئاوسێت، منیش وتم به‌شکه بتوانم نه‌ختێک بۆی پان بکه‌مه‌وه!"
کوڕه‌ش هه‌ڵئه‌داتێ و ئه‌ڵێت:
"دایه به‌خوا که‌ڵکی نییه، چونکه زوو زوو ژنه‌که‌ی دراوسێمان دێت و فووی تێ ئه‌کاته‌وه، ئه‌مجا ئیتر بۆ ئه‌زێتی خۆت ئه‌ده‌یت!" |
2007-09-19 22:52:16 |
نێره‌ر: هه‌ڵه‌بجه‌یی |
ناوونیشان: فوول شه‌به‌که |
ژن و مێردێک ئه‌چن بۆ ژووری نووستنه‌که‌یان به نیازی کاری خێر. له‌وێ، ژنه‌که زۆر له‌گه‌ڵ پیاوه‌که‌دا خه‌ریك ئه‌بێت به‌ڵام بێهووده ئه‌بێت و پیاوه‌که زه‌وقی هه‌ڵناسێت. پیاوه‌که زۆر ناڕه‌حه‌ت ئه‌بێت و هه‌ڵ ئه‌سێت له داخا ئه‌چێته هۆڵه‌که بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌یه‌ک بکێشێت که‌چی له‌وێ زه‌وقی هه‌ڵ ئه‌سێت، بۆیه هاوار له ژنه‌که‌ی ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"ژنه‌که خێرا ڕاکه وه‌ره بۆ ئێره، لێره فوول شه‌به‌که‌م هه‌یه." |
2007-09-13 21:55:22 |
نێره‌ر: گه‌رمیانی |
ناوونیشان: ده‌ستگیرانداری |
له ماوه‌ی ده‌ستگیرانداری کچ و کوڕێکدا، ڕۆژانه کوڕه‌که ئه‌چێت بۆ ماڵی ده‌ستگیرانه‌که‌ی و تا دره‌نگانێک له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه. شه‌وێک باوکی کچه‌که زۆر بێزار ئه‌بێت و ئه‌ڵێ:
"ئێمه هه‌موو شه‌وێ سه‌عات 10 گڵۆپ ئه‌کوژێنینه‌وه. به‌ڵام ئه‌مشه‌و له‌به‌ر تۆ دانیشتووین و نه‌مان کوژاندۆته‌وه."
كوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئینجا بۆ نایکوژێننه‌وه، خۆ نه من ڕۆژنامه ئه‌خوێنمه‌وه و نه کچه‌که‌شت ملوانکه ئه‌هۆنێته‌وه." |
2007-09-05 08:54:32 |
نێره‌ر: نه‌ورۆلی |
ناوونیشان: نوێژی به‌یانی |
حاجییه‌کی دووکانداری نوێژکه‌ری له‌خواترس، به‌یانییه‌ک سه‌عات دوو به‌خه‌به‌ر دێت که ته‌ماشای سه‌عات ئه‌کات و ئه‌بینێ زووه بۆ نوێژی به‌یانی ئه‌خه‌وێته‌وه. به‌م چه‌شنه، تا کاتی نوێژی به‌یانی دێت، هه‌ر نیو سه‌عات جارێک خه‌به‌ری ئه‌بێته‌وه و ئه‌نوێته‌وه. که کاتی نوێژ دێت، خۆی ئه‌گۆڕێت و به ڕێ ئه‌که‌وێت بۆ مزگه‌وت تا له‌وێ نوێژه‌که‌ی به جه‌ماعه‌ت بکات و هه‌ر له‌وێشه‌وه بچێت بۆ دووکان. که ئه‌گاته به‌ر ده‌می مزگه‌وت و ده‌ست ئه‌کات به گیرفانیدا ئه‌بینێ کلیله‌کانی دووکانی له بیر چووه. حاجی زۆر تووڕه ئه‌بێت، ڕوو ئه‌کاته ئاسمان و ئه‌ڵێ:
"له سه‌عات دووه‌وه حه‌وت مه‌لایکه‌تت نارده سه‌رم و ده جار خه‌به‌ریان کردمه‌وه هه‌تا نوێژه‌که‌م نه‌چێت، ئه‌ی گه‌وادێک نه‌بوو بینێرێت تا بیرم بخاته‌وه کلیله‌کانم له بیر نه‌چێت؟ ده شه‌رت بێت مادام وایه منیش ئه‌و نوێژه ناکه‌م." |
2007-08-31 22:18:54 |
نێره‌ر: شرام |
ناوونیشان: شه‌کر |
مامۆستای زمانی کوردی به قوتابییه‌کی ئه‌ڵێ:
"ڕسته‌یه‌کم پێ بڵێ (شه‌کر)ی تێدا بێت!"
قوتابییه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"ئه‌م به‌یانییه پیاڵه‌یه‌ک چام خوارده‌وه."
مامۆستا ئه‌ڵێ:
" ئه‌ی شه‌کره‌که کوا؟"
قوتابییه‌که ئه‌ڵێ:
"له ناو چایه‌که‌دا بوو." |
2007-08-24 09:30:42 |
نێره‌ر: شێرکۆ |
ناوونیشان: داوا |
ژنێک ئه‌چێت بۆ پۆلیسخانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌سه‌ر مێرده‌که‌ی تۆمار بکات. پۆلیسێک لێی ئه‌پرسێت:
" بۆچی ئه‌ته‌وێت داوا تۆمار بکه‌یت؟"
ژنه‌که ئه‌ڵێ:
"سیانزه ساڵه مێرده‌که‌م شتم تێ ئه‌گرێت."
پۆلیسه‌که ئه‌ڵێ:
"شتی چی؟"
ژنه‌که ئه‌ڵێ:
"هه‌ر شتێکی به‌ر ده‌ست بکه‌وێت."
پۆلیسه‌که لێی ئه‌پرسێت:
"باشه، سیانزه ساڵه مێرده‌که‌ت شتت تێ ئه‌گرێت، بۆچی ئه‌مڕۆ هاتوویت داوای له‌سه‌ر تۆمار ئه‌که‌یت؟"
ژنه‌که ئه‌ڵێ:
"ئاخر ئه‌مڕۆ به‌رم که‌وت." |
2007-08-19 01:30:00 |
نێره‌ر: نه‌وزاد |
ناوونیشان: هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق |
چه‌ند چه‌کدارێکی شیعه کوردێک ئه‌گرن له به‌غدا و به بیانووی ئه‌وه‌ی که سوننه‌یه به نیازن بیکوژن. کورده‌که‌ش له ترساندا و بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ڕزگار بکات ئه‌ڵێ:
"بابه بۆ ئه‌مکوژن؟ به عه‌لی منیش شیعه‌م هه‌ر وه‌ک ئێوه."
ئه‌وانیش بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ڕاست ئه‌کات یان درۆ وێنه‌ی دوانزه ئیمامه‌که‌یانی پیشان ئه‌ده‌ن و لێی ئه‌پرسن:
"باشه، تۆیه‌ک که ئه‌ڵێی من شیعه‌م، پێمان بڵێ ئه‌مانه کێن."
ئه‌ویش، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سیان ناناسێت، پاش که‌مێک تێڕامان ئه‌ڵێ:
"ئه‌مانه هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراقن له زه‌مانی هاروونه ڕه‌شیددا." |
2007-08-12 00:02:26 |
نێره‌ر: زراری |
ناوونیشان: چوون بۆ حه‌ج |
کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ حه‌ج و له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا ژنه‌که‌ی و دایکی و خه‌سووشی ئه‌بات. له‌وێ کاتی دوعاکردن گوێی له دایکی ئه‌بێت ئه‌ڵێ:
"خوایه له گوناهم خۆش به! ئه‌م کوڕه‌م زۆڵه و له مێرده‌که‌ی خۆم نییه."
له سه‌ره‌ی خه‌سووشیدا بۆ دوعاکردن گوێی لێ ئه‌بێت خه‌سووشی به هه‌مان شێوه دوعا ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"خوایه گیان لێم خۆش به! ئه‌و کچه‌م که ژنی ئه‌م کوڕه‌یه زۆڵه و له مێرده‌که‌م نییه."
که ئه‌مه ئه‌بیستێت بڕیار ئه‌دات گوێ له ژنه‌که‌شی بگرێت تا بزانێت ئه‌و چ گوناهێکی کردووه. که خۆی لێ ئه‌گرێت گوێی لێ ئه‌بێت ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ:
"خوایه گیان له گوناهم خۆش به! له‌وه‌ی که دۆستم هه‌یه و خیانه‌تم له مێرده‌که‌م کردووه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ک بوو په‌یمان بێت دووباره‌ی ناکه‌مه‌وه."
کابرا که نۆره‌ی خۆی دێت بۆ دوعاکردن ده‌ست به‌رز ئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێ:
"خوایه گیان له گوناهم خۆش به سێ قه‌حبه‌م هێناوه‌ته حزووری جه‌نابت، نه‌مزانی وان ئه‌گینا نه‌م ئه‌هێنان." |
2007-08-03 01:08:38 |
نێره‌ر: ئاری |
ناوونیشان: به‌لوعه |
کابرایه‌ک له سه‌ربانی ماڵه‌که‌یان ئه‌که‌وێته خواره‌وه و ژنه‌که‌ی به په‌له ئه‌یبات بۆ نه‌خۆشخانه. دوای پشکنین دوکتۆر پێی ئه‌ڵێ:
" پیاوه‌که‌ت حه‌وزی شکاوه."
ژنه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"هه‌ر به‌لوعه‌که‌ی ساغ بێت، حه‌وزه‌که موشکیله نییه." |
2007-07-19 22:10:38 |
نێره‌ر: که‌مال |
ناوونیشان: له‌تێک گوێزان |
له کاتی شه‌ڕی عێراق و ئێران‌دا سه‌ربازێکی کورد ئه‌چێت بۆ لای ئه‌فسه‌ره‌که‌ی و پێی ئه‌ڵێ:
"گه‌وره‌م دوو هه‌فته ئیجازه‌م بۆ ده‌رچووه و ئه‌ڕۆمه‌وه. چیت ئه‌وێت له‌و سه‌ره‌وه بۆت بێنم به دیاری؟"
ئه‌فسه‌ره‌که‌ش که‌مێک تێی ڕائه‌مێنێت و ئینجا ئه‌ڵێ:
"له‌تێک گوێزان."
سه‌ربازه کورده‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"گه‌وره‌م له‌تێک گوێزانی چی؟ به‌ڕاستمه چیت بۆ بێنم؟"
ئه‌فسه‌ره‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئه‌گه‌ر تۆ له‌م ئیجازه‌یه‌دا فیرارت نه‌کرد و گه‌ڕایته‌وه ئه‌وا شه‌رت بێت، به‌و له‌ته گوێزانه‌ی بۆم ئه‌هێنیت، سمێلی خۆم بتاشم." |
2007-07-19 21:59:10 |
نێره‌ر: سۆران سڵێمان |
ناوونیشان: بیرکاری |
مامۆستای بیرکاری له ئازاد ئه‌پرسێت:
"ئه‌گه‌ر باوکت 10 دیناری پێ بێت و تۆش داوای 6 دیناری لێ بکه‌یت، چه‌ندی پێ ئه‌مێنێت؟"
ئازادیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"10 دینار."
مامۆستاش به تووڕه‌ییه‌وه پێی ئه‌ڵێ:
"دانیشه! تۆ بیرکاری هه‌ر نازانیت."
ئازادیش ئه‌ڵێ:
"تۆش باوکی من هه‌ر ناناسیت، ئه‌و پاره نادات به دایکم ئینجا به من." |
2007-07-13 12:50:36 |
نێره‌ر: سالار |
ناوونیشان: حه‌بی سکچوون |
مامۆستایه‌ک له پۆلێکدا ئه‌پرسێت:
"کێ ئه‌زانێت حه‌بی ڤیاگرا چییه؟"
قوتابییه‌ک هه‌ڵئه‌سێت و ئه‌ڵێ:
"حه‌بی سكچوونه."
مامۆستاکه ئه‌ڵێ:
"به چییا ئه‌زانیت؟"
قوتابییه‌که ئه‌ڵێ:
"هه‌ندێک جار گوێم لێیه دایكم به باوكم ئه‌ڵێ: - هه‌سته ڤیاگراكه‌ت بخۆ با گووه‌كه‌ت ڕه‌ق ببێ! -" |
2007-07-09 18:59:53 |
نێره‌ر: کامیل ئه‌حمه‌د |
ناوونیشان: کامێرای شاراوه |
کابرایه‌ک خۆی ئه‌کاته‌وه به ماڵدا، ده‌رگای ژووری نووستن ئه‌کاته‌وه و ئه‌بینێت پیاوێک له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا خه‌ریکه!
یه‌کاندوو ده‌ست ئه‌بات و ده‌مانچه‌که‌ی هه‌ڵئه‌کێشێت و ئه‌نێشێته سه‌ر کابرا، کابرایش هیچی بۆ نامێنێته‌وه و هاوار ئه‌کات:
"برا بۆ خاتری خوا نه‌که‌یت، نه‌که‌یت کامێرای شاراوه‌یه!"
کابراش به ئاگا دێته‌وه، ده‌مانچه‌که‌ی ئه‌خاته‌وه به‌ر پشتێنه‌که‌ی و ئه‌ڵێت:
"خوا له‌ناوی ده‌مت بات، خۆ خه‌ریک بوو که‌تنێکم پێ بکه‌یت... ئاخر ئه‌مه سه‌ری سێیه‌م جاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌م کامێرا دوابڕاوه دێته ماڵی ئێمه!" |
2007-07-06 21:39:24 |
نێره‌ر: بێ‌ناو |
ناوونیشان: با نه‌فڕن |
دوو که‌س، که پێشتر به فرۆکه سه‌فه‌ریان نه‌کردووه، ئه‌چن بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر به نیازی سه‌فه‌رکردن. که له فڕۆکه‌خانه دائه‌به‌زن و له نزیکه‌وه فڕۆکه‌کان ئه‌بینن یه‌کێکیان به‌وه‌ی تریان ئه‌ڵێ:
"سووک بڕۆ و ته‌په‌ته‌پ مه‌که با فڕۆکه‌کان نه‌فڕن." |
2007-06-29 12:56:51 |
نێره‌ر: بێوار |
ناوونیشان: به مێردی نییه به خودێیه |
ڕۆژێک کۆمه‌ڵێک پیاو له دیوه‌خانێکدا دانیشتوون و باسی کچه‌کانیان ئه‌که‌ن. یه‌کێکیان ئه‌ڵێ:
"دوو ساڵه کچه‌که‌م داوه به شوو که‌چی هێشتا منداڵی نییه."
یه‌کێکی تریان هه‌ڵئه‌داتێ و ئه‌ڵێ:
"وه‌ڵلا من پار کچه‌که‌م دا به شوو، ئه‌مساڵ کچێکی جوانی بوو."
سێهه‌میان ده‌نگ هه‌ڵئه‌بڕێت و ئه‌ڵێ:
" وه‌ڵڵا برا به مێردی نییه به خودێیه، من کچه‌که‌م مێردیشی نییه و خزمه‌تکارێکی ئێوه‌شی هه‌یه." |
2007-06-24 09:30:24 |
نێره‌ر: به‌مۆ |
ناوونیشان: شێتیی مانگا |
له به‌ریتانیا، کۆنفرانسێکی گه‌وره، ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی شێتیی مانگا، ئه‌گیرێت و نوێنه‌ری جوتیارانی هه‌موو گه‌لان بانگهێشت ئه‌کرێن بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر هۆکانی تووشبوونی مانگا به‌م نه‌خۆشییه. که نۆره‌ی نوێنه‌ری جوتیارانی کورد دێت بۆ ئه‌وه‌ی قسه بکات، قسه‌کانی به پرسیارێک له سه‌رپه‌رشتیاری کۆنفرانسه‌که، که کچه دوکتۆرێکی شۆخ و شه‌نگ ده‌بێت، ده‌ست پێ ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"ئێوه ساڵی چه‌ند جار مانگاکانتان که‌ڵ ئه‌ده‌ن؟"
سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"ساڵی یه‌ک جار."
جوتیاره کورده‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی ڕۆژی چه‌ند جار ئه‌یان دۆشن؟"
سه‌رپه‌رشتیاره‌که ئه‌ڵێ:
"ڕۆژی دوو جار."
جوتیاره کورده‌که ئه‌ڵێ:
"که‌واته هه‌موو شت ئاشکرا بوو، ئیتر پێویست ناکات له‌مه زیاتر به دوای هۆی نه‌خۆشییه‌که‌دا بگه‌ڕێن."
سه‌رپه‌رشتیاره‌که ئه‌ڵێ:
"چۆن؟ من تێ ناگه‌م."
جوتیاره کورده‌که‌ش ئه‌ڵێ:
" بۆ تێناگه‌یت، تۆش ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێک دوو جار مه‌مکت بگرن به‌ڵام ساڵی جارێک له‌گه‌ڵت جووت بن شێت ئه‌بیت." |
2007-06-21 20:44:14 |
نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
ناوونیشان: سه‌رت به ملدا بشۆ |
مه‌لا و مه‌لاژن، له‌به‌ر بێئاوی، دوو هه‌فته‌یه جووت نه‌بوون. هه‌ر که مه‌لا داوا له مه‌لاژن ئه‌کات، مه‌لاژن ئه‌ڵێ:
"مه‌لا به‌خوا ئه‌وه‌نده ئاو له ماڵماندا نییه تا بێ‌نوێژی خۆمی پێ ده‌ر بکه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه دان به خۆتدا بگره."
مه‌لا شه‌وێک له‌م وه‌ڵامه‌ی مه‌لاژن تووڕه ئه‌بێت ئه‌ڵێ:
"ده هه‌سته هه‌ر بۆم بمژه و به‌یانی سه‌رت به ملدا بشۆ." |
2007-05-12 10:31:14 |
نێره‌ر: گه‌نج |
ناوونیشان: ئه‌گه‌ر هه‌نگوینی لێ بده‌م خۆم ئه‌یمژم |
مه‌لایه‌کی پیسکه، شه‌وێک داوا له مه‌لاژن ئه‌کات که بۆی بمژێت. مه‌لاژنیش، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یکات، هه‌زار ڕاووڕێوی بۆ ئه‌هێنێته‌وه، هه‌ر له‌وه‌ی که کارێکی ناشه‌رعییه هه‌تا ئه‌وه‌ی که پیسه و ته‌بیعه‌تی پێی تێک ئه‌چێت، به‌ڵام مه‌لا پێی لێ کردۆته که‌وشه‌وه و هه‌ر ئه‌یه‌وێت بۆی بمژێت. مه‌لاژن به ناچاری ئه‌ڵێ:
"باشه بۆت ئه‌مژم، به‌ڵام هیچ نه‌بێت تۆزێک هه‌نگوینی لێ بده!"
مه‌لاش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"ئینجا ئه‌گه‌ر هه‌نگوینی لێ بده‌م خۆم ئه‌یمژم، بۆچی ئه‌یده‌م به تۆ." |
|
|
|
|
|
|
|
|